پێنج چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كوژراون له هێرشێكی ئاسمانیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا له خۆرئاوای ئه‌نبار، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق دووشه‌ممه (24 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌گوێره‌ی زانیاریی هه‌واڵگریی پێشوه‌خته‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ئۆتۆمبیلێكیان كرده ئامانج و تێكیانشكاند كه چه‌ند تیرۆریستێكی له‌نێودابوو، له باكوری خۆرهه‌ڵاتی عه‌كاشات، له‌نێوان روتبه و قائیمدا."
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، هه‌ر پێنج چه‌كداره داعشه‌كه، كه سه‌ركرده‌یه‌كی باڵاشیان له‌نێودابوو، له هێرشه ئاسمانییه‌كه‌دا كوژران.