وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەینی (13 تەمموز) رایگەیاند كه هێزە ئەمنیەکان كارگهیهكیان دۆزییهوه لە باشوری موسڵ که لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه بەکارهاتووە بۆ دروستکردنی مین و بۆمبی دەستکرد.
وتەبێژی وەزارەتەکە، عەمید سەعد مەعەن، بە دیارونای وت: "لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی هەینییەوە هێزە ئەمنیەکان خەریکی لابردنی پاشماوەی کارگەیەکی دروستکردنی بۆمبن لە باشوری موسڵ."
مەعەن وتی کارگەکە کە بۆ بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبیلیش بەکارهاتووە لە بینایەکدا لە بیابانی گەیارە دۆزرایەوە بەپشتبەستن بەو زانیاریانەی لەلایەن دانیشتوانهوه درابوو.
وتیشی کارگەکە "ژمارەیەکی زۆر تەقەمەنی تێدابوو کە بڕیارماندا بۆ شوێنێکی دوور بیانگوێزینەوە بۆ لەناوبردنیان."