هه‌واڵه‌كانی عێراق

کارگەیەکی گەورەی دروستکردنی بۆمب لە ئەنبار خاپورکرا

وەزارەتی بەرگری عێراق دووشەممە (1 ئاب) رایگەیاند کە هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی شەوی یەکشەممە کارگەیەکی ئامادەکردنی ئوتومبیلی بۆمبڕێژکراوی لە پارێزگای ئەنبار خاپورکردوە.

وتەبێژی وەزارەتەکە یەحیا رەسوڵ وتی:"کارگەکە باڵەخانەیەکی گەورە بوو، تەقەمەنیەکی زۆر و زەخیرەی سەربازی و مەکینەی لە‌حیمکردن و چەندین پارچەی سپێری ئوتومبیلی لەخۆگرتبوون و یەکێك بوو لە گەورەترین کارگەکانی بۆمب دروستکردن."

ناوبراو وتی:"داعش دەمێکە بەکاریدەهێنا بۆیە ئۆپەراسیۆنێکی مەزنی ئەمنی لە چواردەوریدا ئەنجامدەدا."

هەروەها وتی:"کارگەکە بەتەواوەتی خاپورکرا و نزیکەی 10 تیرۆریست لەناویدا کوژران."

وتیشی هێرشە ئاسمانیەکە بەهاوکاری هێزە زەمینیەکانی عێراق و ئاژانسی هەواڵگری نیشتمانی ئەنجامدرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500