هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە ئاسمانیەکانی عێراق شوێنەکانی داعش لە دورگەی خالیدیە لەناودەبەن

وەزارەتی بەرگری عێراق رۆژی پێنجشەممە (28 تەمموز) رایگەیاند کە فڕۆکەکانی عێراق چەند شوێنێکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان لەناوبردوە لە دورگەی خالیدیە، 20 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی رەمادی.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست دیارونا کەوتوە، وتی فڕۆکە جەنگیەکان لەسەر زانیاری هەواڵگری کاریان کردوەو "2 کارگەیان لەناوبردوە کە بۆ دروستکردنی بۆمب و ئوتومبیلی بۆمبڕێژکراو" بەکارهێنرابوون.

بەیاننامەکە وتیشی هێرشەکان لە 48 کاتژمێری رابردودا ئەنجامدراون و تێیاندا بە دەیان چەکداری داعش کوژراون و ژمارەیەکی زۆر برینداربوون، هەروەها ئاگریان بەرداوەتە دوو ئوتومبیلی بۆمبڕێژکراو لە یەکێك لە کارگەکاندا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500