هه‌واڵه‌كانی عێراق

3 مۆڵگەی داعش لە دیالە لەناوبران

وتەبێژێکی سەربازی رۆژی چوارشەممە (17 ئاب) رایگەیاند هێزەکانی عێراق 3 مۆڵگەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) یان لەناوبردوە لە موقدادیە لە باکوری رۆژهەڵاتی بەعقوبە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلەی سوپای عێراق، مولازم مزیر عیززاوی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: "هێزە هاوبەشەکانی پۆلیس و سوپای عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە بەوردی پلانی بۆ کرابوو 3 مۆڵگەی داعشیان دۆزیوەتەوە و لەناوبردوە، کە گروپەکە بۆ حەوانەوە و شوێنی نیشتەجێبوون و هەڵگرتنی چەك بەکاریان دەهێنا."

وتیشی: "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست گیراوە بەسەر ئەو دەرمانانەی بۆ تیمارکردنی بریندارەکانی داعش بەکاردەهێنران."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500