هه‌واڵه‌كانی عێراق

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بنکەیەکی داعش لە رۆژئاوای موسڵ دەپێکن

وەزارەتی بەرگری عێراق رۆژی سێشەممە (30 ئاب) وتی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان شوێنێکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) یان لە رۆژئاوای موسڵ لەناوبردوە و 11 چەکداری گروپەکەیان کوشتوە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا نەجمەدین کەریم جبوری بە دیارونای وت: "فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان رۆژی سێشەممە شوێنێکی سەرەکی داعشیان لە ناوچەی حەمام عەلی بەئامانج گرت." .

وتی چەك و تفاقێکی زۆر و چەندین ئوتومبێلی دەبڵ ئەکسل کە ژمارەیان نەزانراوە لە هێرشە ئاسمانەیەکەدا لەناوچوون.

ناوبراو وتی: "شوێنەکە خانویەکی سوپای عێراقی بووە و داعش دەستی بەسەردا گرتوە دوای ئەوەی شارەکەی داگیر کرد،" وتیشی:" ئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگی لەنێوان هێزەکانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500