رۆژی سێشەممە (19 تەمموز) وەزارەتی بەرگری رایگەیاند هێرشە ئاسمانیەکانی عێراق زیاتر لە بیست چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان لە شەرگاتی پارێزگای سەلاحەدین کوشتووە.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی: "بەکارکردن بەو زانیارییە هەواڵگرییانەی لەلایەن دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵەوە پێماندرابوو، هێزێ ئاسمانی عێراق چەند هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدا و بنکەیەکی بەناو حسبە (پۆلیسی ئایینی) تێکشکاند کە بەکاردەهێنرا وەك شوێنی حەسانەوە و خاڵی گردبوونەوە بۆ تێرۆریستان و لەلایەن تێرۆریستێکەوە ناسراو بە ئەبو بەڕا سەرکردایەتی دەکران."
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هێرشەکان شوێنێکی دروستکردنی بۆمب و تاوەرێکی پەیوەندیگرتنیشیان تێکشکاند و 26 چەکداری داعشیان کوشت و حەوتیشیان بریندارکرد.
راگەیەندراوەکە وتی لەناو کوژراوەکاندا پسپۆڕی بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێل و تەکنیکاری پەیوەندیگرتنیان تیادابوو.