هه‌واڵه‌كانی عێراق

فڕۆکەکانی عێراق پێگەکانی داعش لەنزیك موسڵ دەکەنە ئامانج

رۆژی هەینی (15 تەمموز) وەزارەتی بەرگری رایگەیاند هێرشە ئاسمانییەکانی عێراق چەند پێگەیەکی گرنگی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان تێکشکاند لە حەمام عەلیلی باشوری موسڵ.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی بەکارکردن لەسەر ئەو زانیاریانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازییەوە پێشکەشکرابوو، ئێف شانزەکانی عێراق بۆمبارانی حەشارگەکانی داعشیان کرد و "ئەمارەتی شارۆچکە"کەیان تێکشکاند و "جێگری ئەمیر"ی گروپەکە، سامی ئەحمەد ناسراو بە "ئەبو ئەنەس"یان کوشت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە هێزەکانی عێراق بنکەکانی "حیسبە"ی داعش (پۆلیسی ئاینیی)، لەگەڵ "دیوانی زەویوزار" و "دیوانی پۆلیس"یان کردە ئامانج، لەو پرۆسەیەدا چەندین ئەندامی داعشیان کوشت و بریندارکرد.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500