هه‌واڵه‌كانی عێراق

پێگەیەکی داعش تێکشکێنرا و 6 گومانلێکراویش دەستگیرکران لە بیابانی ئەنبار

پێگەیەکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) تێکشکێنرا لە ناوچەی 160 کیلۆ لە بیابانی ئەنبار و شەش ئەندامی گومانلێکراوی داعشیش دەستگیرکران لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیای سەربازیدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار پێنجشەممە (12 تەمموز) رایگەیاند.

فەرماندە لیوا مەحمود فەلاحی بە دیارونای وت بنکەیەکی بچوك کە حەشارگەی داعش بوو، له‌گه‌ڵ تونێلێکی یەك کیلۆمەتری ژێرزەمینیش وێرانكران لە ناوچەی 160 کیلۆ.

وتیشی هاوکات "شەش ئەندامی گومانلێکراوی داعش کە ئۆتۆمبیلێکیان لێدەخوڕی لە بیابانەکە دەستگیرکران و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدان".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500