هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق بە دەیان چەکداری داعش دەکوژن لە ئەنبار

هێزە زەمینی و ئاسمانییەکانی عێراق 53 چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان کوشت رۆژی چوارشەممە (3 ئاب) و لە چەندین ناوچەی جیاوازی پارێزگای ئەنبار، وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەت عەمید یەحیا رەسوڵ بە دیارونای راگەیاند، "هێزەکانی سوپای عێراق، بە نوێنەرایەتی فیرقەی 1، فیرقەی 7، لیوای 4ی زرێپۆش، فەوجی تایبەتی ئۆپەراسیۆنەکان و بە پاڵپشتیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، رۆژی چوارشەممە شەڕێکی سەختییان کرد لەدژی داعش لە دوورگەی رەمادی، هیت، کیلۆ 160، زاویە، خۆرئاوا و خۆرهەڵاتی ئەنبار، 53 چەکداریان کوشت کە لەنێویاندا چەکداری بیانیی هەبوون."

وتی، "سەرکردەی باڵای داعش خەڵەف زیابی لەنێو کوژراوەکاندا بوو."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500