سێ ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەستگیرکران و حەشارگەیەکیش تێکشکێنرا لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا کە لەلایەن هێزە هاوبەشەکانی عێراقەوە لە بیابانی ئەنباردا، لە رۆژئاوای رهمادی پایتهختی پارێزگای ئەنباردا ئەنجامدرا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار پێنجشەممە (14 کانونی دووەم) رایگەیاند.
فەرماندەی فەرماندەییەکە، لیوا مەحمود فەلاحی، بە دیارونای وت هێزەکانی عێراق ژێرزەمینێکیان تێکشکاند کە چەند کونێکی هەواگۆڕکێی تێدابوو لەگەڵ شوێنێك بۆ عەمبارکردنی خۆراك و تەقەمەنی و سوتەمەنی لە ناوچەیەکی وادی ئەبیەز.
وتیشی لە ئۆپەراسیۆنێکی تردا لە ناوچەی کیلۆ 160، "سێ تیرۆرستیان بە فڕۆکە لە ئۆتۆمبیلێکی دهبڵ ئهكسلدا بەدیکرد و دوایانكهوتن و دەستگیریانكردن، كه لەنێویاندا ئەندامێکی داواکراو ههبوو".
فەلاحی وتی: "هێزەکانی عێراق کاردەکەن بۆ رێگرتن له ئەندامانی داعش لە هەر هەلێك بۆ خۆڕێکخستنەوە و پێکهێنانی گروپ."