تۆپبارانی حکومەتی سوریا لە ناوچە باشوریەکانی ژێردهستی ئۆپۆزسیۆن لانیکەم شەش مەدەنیی کوشت، چەند كاتژمێرێك دوای هۆشدارییەکەی ئەمریکا تا گفتوگۆکان دەربارەی چارەنوسی ناوچەکە نەخرێتە بەر مەترسی، ئاژانسی فرانس پرێس هەینی (15 حوزەیران) رایگەیاند.
روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند قوربانیەکان، کە دوو منداڵیان تێدایە، لە تۆپبارانكردنی دوو گوندی پارێزگای دەرعای باکوردا کوژران.
روانگەکە رایگەیاند تۆپبارانەکە لە ناوچەكانی ژێردهستی سوپاوە هات کە بەمدواییانە هێزی پشتگیری بۆ هاتووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێنجشەممە دیمەشقی ئاگادارکردبووهوە دژی کردەی سەربازی کە ببێتە هۆی تێکدانی گفتوگۆ بەردەوامهكان بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ بهره ئاڵۆزهكانی باشور.
وتەبێژ هێزەر ناوەرت لە بەیاننامەیەکدا وتی: "ئێمە دووبارەی دەکەینەوە کە هەر کردەیەکی سەربازیی حکومەتی سوریا دژی ناوچەی هێورکردنەوەی باشوری خۆرئاوا مەترسی فراوانکردنی ململانێكانی پێوەیە."
وتی: "ئێمە پشتڕاستیدەکەینەوە کە ئەمریکا هەنگاوی توند و شیاو دەنێت لە وەڵامی پێشێلکاریەکانی حکومەتی سوریادا لە ناوچەکە."
ئەمریکا و روسیا و ئەردەن رێککەوتنی هێورکردنەوەیان کرد لەو پارێزگایەی باشور و دانوستان بەردەوامە لە هەوڵێکدا بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێك تا ئیتر پێویستنهكات حکومەت هێرشبكاتهسهر ناوچهكه.
گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن، کە هێشتا دوو لەسەر سێی دەرعایان لەژێردەستدایه، رەتیانکردۆتەوە گفتوگۆ لەگەڵ رژێمی سوریا بکەن.
رژێم دەیەوێت ئۆپۆزسیۆن لە ناوچەکە بکشێتەوە جا بە هێز بێت یان بە رێککەوتنی هاوشێوەی ئەوانەی تێیدا گروپە چەکدارەکان گوێزرانەوە لە بنکەكانیانهوه لە ناو و دەوروبەری دیمەشق.