لایەنە ناکۆکەکانی سوریا گەیشتنە دوایین رۆژی گفتوگۆ به‌پاڵپشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەینی (19 ئایار) بە ئاماژەیەکی کەمه‌وه به پێشڤەچوون بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و دانوستانەکان بە ململانێی چڕی نێوخۆیی داپۆشرابوون، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
خولی شەشەمی گفتوگۆکانی جنێڤ دوایین هەوڵ بوو بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسیی بۆ جەنگ، کە بە ملیۆنان ئاوارەی لێکەوتۆتەوە و بووه‌ته‌هۆی مردنی زیاتر لە 320,000 كه‌س لە 2011وە.
بەڵام گفتوگۆ خاوەکان داپۆشرابوون بە تۆمەتەکانی ئەمریکا بەرامبەر تاوانكارییه نوێیەکانی رژێم لە زیندانێكدا و بۆمبارانکردنی کاروانێکی سەر بە حکومەت لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە.
بەرپرسانی ئەمریکا پێنجشەممە رایانگەیاند هاوپەیمانی نێودەوڵەتی -- كه ئه‌ركیان شه‌ركردنه دژی داعش -- بۆ یەکەمین جار لە هێزەکانی سەربە رژێمی دا لەکاتێکدا ده‌چوون بەرەو بنکەیەکی دوورەدەستی هاوپەیمانیەکە نزیك سنووری ئەردەن لە باشور.
هێرشه‌كه به‌تونده‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه سه‌ركۆنه‌كرا، به‌ڵام هۆكاری ئه‌وه‌یان نه‌دا به‌ده‌سته‌وه كه بۆچی هێزه‌كانی رژێم پێشڕه‌وییان ده‌كرد به‌ره‌و پێگه‌یه‌كی هاوپه‌یمانیی دژ به داعش.