چەکداران پێنجشەممە (14 حوزەیران) ئەندامێکی لیژنەی تایبەت بە دانوستان لەگەڵ رژێمی سوریا دەربارەی چارەنوسی ناوچەی باشوری ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنیان تیرۆرکرد.
روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: "بەیانیەکەی، هێرشبەرانی چەکدار دکتۆرێکیان کوشت کە بەشێك بوو لە لیژنەی ئاشتەوایی دەرعا." راشیگهیاند كه هێرشەکە لە گوندێکی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن روویدا لە باکوری خۆرئاوای پارێزگاکە.
بەڕێوبەری روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی لە کۆتایی ئایارەوە، 11 ئەندامی دیکەی لیژنەکان لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە تیرۆرکراون.