هێزه‌كانی عێراق 22 چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد كه داواكراوبوون به تاوانی تێوه‌گلان له زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنه‌وه له موسڵ و ته‌ل كه‌یف و گه‌یاره، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا سێشه‌ممه (29 ئایار) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، نه‌جمه‌دین كه‌ریم جبوری، به دیارونای وت ده‌ستگیركردنه‌كان، كه هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجامدران، به‌پێی بڕیاری دادگا و به یارمه‌تی دانیشتوانی ناوچه‌كه ئه‌نجامدران.
ناوبراو وتی: ”ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌كی سوك و بۆمی ده‌ستكردا له شوێنه‌كانی هه‌ندێك له [تاوانباران]دا.“
وتیشی: ”جبه‌خانه‌یه‌كی چه‌كی گه‌وره‌ش دۆزرایه‌وه و گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه كوژراون دۆزرایه‌وه به‌پشتبه‌ستن به دانپێدانانی سێ له تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌كان.“