هێزه‌كانی عێراق سه‌ركرده‌یه‌كی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، وه‌زیری به‌رگری یه‌كشه‌ممه (19 ئایار) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌گوێره‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه پێشوه‌خته‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، هێزه تایبه‌ته‌كانی عێراق سه‌ركرده‌یه‌كی داعشیان ده‌ستگیركرد كه ناسراوه به جیهاد ئه‌نساری و وه‌ك ئه‌میری مۆرتار به‌تالیۆن (كه‌تیبه‌ی هاوه‌ن) له دۆڵی نه‌ینه‌وا كاری كردووه."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "ده‌ستگیركردنه‌كه له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ ئه‌نجامدرا، كه له‌وێ سه‌ركرده‌كه له‌نێو بیانایه‌كی نیشته‌نیدا دۆزرایه‌وه." به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند كه پێش ده‌ستگیركردنه‌كه، ئه‌نساری چه‌ند هه‌وڵێكی جددی داوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێته‌وه.