حه‌شارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ژێرزه‌مینی چه‌ك كه پێشتر هی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) بوو، له نوعهیمیه، باكوری خۆرئاوای فه‌لوجه، دۆزرایه‌وه له به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه (24 نیسان)دا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌رسیۆنه‌كانی ئه‌نبار رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا مه‌حمود فه‌لاحی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوانیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه رایگه‌یاند كه حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌ك كه 400 كیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نی، هاوه‌ن، نارنجۆك، كه‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نی و چه‌ندین چه‌كی تێدابوو، له‌گه‌ڵ چه‌ندین په‌رچه‌می داعش‌یش.
ناوبراو وتی: "حه‌شارگه‌كه له‌ژێر ژوورێكی خشتی قوڕدا درووستكرابوو له ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی له نوعهیمیه."
وتیشی: "دانیشتوانه‌كه سوپایان ئاگاداركرده‌وه كه ناوچه‌كه پێشتر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه پاسه‌وانی ده‌كرا و پێیانوابوو كه داعش حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌كی له‌وێ هه‌بووه پێشئه‌وه‌ی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه له 2016 رزگاربكرێت."