هه‌واڵه‌كانی عێراق

چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە فڕۆكه‌خانه‌ی سەربازیی سوری لە حەما

تەقینەوەکان ئه‌مباره‌كانی چەك و سوتەمەنییان تێکشکاند لە فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سەربازیی رژێمدا لە ناوەڕاستی سوریا، هەینی (18 ئاب) و هۆکاره‌كه‌یان تائێستا نەزانراوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بەرپرسی روانگەی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "تەقینەوەکان لە چەند ئه‌مبارێكی چەك و سوتەمەنیی رژێمدا روویاندا لە فڕۆکەخانەی سەربازیی حەما."

میدیای دەوڵەتی سوریاش هەواڵی تەقینەوەی گەورەی لەنزیك حەما راگەیاند و ئەو وێنانەی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش بڵاوبوونەوە بەرزبوونەوەی دوکەڵێکی خۆڵه‌مێشیی گه‌وره‌یان پیشاندا کە بەرەو ئاسمان به‌رزده‌بێته‌وه‌.

عەبدولڕەحمان وتی هۆکاری تەقینەوەکان هێشتا رون نیە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500