2017-03-15

تەقینەوەیەكی خۆکوژی و بۆمبێك دیمەشقیان هەژاند

  • * واتە ئەم خانەیە پێویستە

تەقینەوەی دوو بۆمب دیمەشقیان هەژاند چوارشەممە (15 ئازار) لەنێویاندا هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر باڵەخانەی دادی ناوەندی کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم 32 کەس، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

هیچ بەرپرسیارێتیەکی دەستبەجێ رانەگەیەندراوە لە تەقینەوەکان، کە دووەم شەپۆلی هێرشی کوشندە بوو لە پایتەختدا لەماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا دوای دوو تەقینەوەکەی شەممە کە 74 کەسیان کوشت. .

میدیاکانی دەوڵەت رایانگەیاند کە هێرشی یەکەمی چوارشەممە خۆکوژێك بوو کە خۆی کرد بە ناو باڵەخانەی داد دا لە ناوەڕاستی دیمەشق و خۆی تەقاندەوە کاتێك پۆلیس هەوڵیدا رێبگرێت لە چوونەژورەوەی.

سەرچاوەیەکی پۆلیس بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند کە 32 کەس کوژراون و 100 کەسیش برینداربوون.

سەرچاوەکە وتی تەقینەوەی دووەم دوای دوو سەعات رێستۆرانتێکی کردە ئامانج لە ناوچەی رەبوەی شارەکەدا کە بووە هۆی برینداربوونی 25 کەس.

بەرەی نوسرە بەرپرسیارێتی خۆی راگەیاند لە تەقینەوەکانی رۆژی شەممە کە بەزۆری زیارەتکارانی عێراقی کوشت کە لە شارەکەدا بوون بۆ سەردانیکردنی مەزارە شیعیەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

Di icons no 1
* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha