پێنج کەس کوژران سێشەممە (23 ئایار) کاتێك دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو تەقینەوە لە نزیك ئهو گەڕەکانهوه له سوریا كه كهمایهتییهكانیان لێ نیشتهجێن و رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بەرپرسیارێتی هەڵگرت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
ئاژانسی ئەعماقی پڕوپاگەندەی داعش رایگەیاند شەڕکەرانی داعش بەرپرسیاربوون لە تەقینەوەکانی نزیك دیمەشقی پایتەخت و حومس.
ئاژانسی هەواڵی سەنای دەوڵەتی سوریا رایگەیاند تەقینەوەکان لەهەردوو شوێنهكه بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکانهوه بووە لە ئۆتۆمبێلەکان هەرکە گەیشتنە خاڵی پشکنین.
سەنا رایگەیاند تەقینەوەی یەکەم چوار کەسی کوشت و 30 کەسیشی بریندارکرد لەنزیك گەڕەکی زەهرای شاری حومس.
زۆربەی دانیشتوانی زەهرا سەربە رێبازی عەلەوین و گەڕەکەکەش بە بەردەوامی کراوەتە ئامانج.
سەنا رایگەیاند كه دوو خۆکوژەکه ئۆتۆمبێلیان لێخوڕیوە بەرەو خاڵێکی پشکنین کە هێزە ئەمنیەکان تەقەیان لێکردوون و تەقەمەنیەکانیان لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا تەقاندۆتەوە.
پارێزگاری حومس، تەلال بەرازی، بە تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی وت: "هەندێك لەوانەی برینیان سوك بوو پێشتر نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە."
دووەم تەقینەوە کە داعش بەرپرسیارێتیی هەڵگرت لە سەر رێگایەك روویدا لە باشوری پایتهخت كه بهرهو مەرقەدی سەیده زەینەب دهچێت، پیرۆزترین پەرستگای موسڵمانی شیعە لە سوریا.
سەنا رایگەیاند كه پۆلیس تەقەی لە ئۆتۆمبێلێك کرد لە خاڵێکی پشکنیندا کە تەقەمەنی هەڵگرتبوو و تەقیەوە، بووە هۆی کوژرانی کەسێكی مەدەنی و برینداربوونی کەسێکی تر.
دوو هێرشی خۆکوژی بۆ سەر سەیده زەینەب لە مانگی ئازاردا 74 کەسی کوشت، زۆربەیان زیارهتكهرانی عێراقی بوون.
تەقینەوەکانی سێشەممە دوو رۆژ دوای ئەوە دێن کە حکومەت رایگەیاند کۆنتڕۆڵی تەواوی حومسی کردووە، دوابەدوای راگواستنی شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن لە دوایین گەڕەکی ژێردەستیان.