هێزەکانی عێراق دوو ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشت کە پلانیان دادەنا خۆیان بتەقێننەوە و حەشارگەکەیان تێکشکاند لە ئەنبار، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق پێنجشەممە (5 نیسان) رایگەیاند.
وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، وتی: "لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنیندا لە رۆژئاوای دەریاچەی سەرسار هێزێکی ئەمنی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لەگەڵ سێ چەکدار پێکیاندادا کە پشتێنی بۆمرێژکراویان لەبەردابوو، لە تونێلێکی ژێرزەویدا خۆیان حەشاردابوو، دوایئەوەی رەتیانکردەوە خۆیان بدهن بەدەستەوە."
وتیشی: "دوانیان کوژران لەکاتێکدا سێیەمیان خۆی تەقاندەوە."
هەروەها وتی یەکێك لە چەکدارەکان ناسراوە کە عومەر فەهداوی بوو، ئەندامێکی باڵای داعش کە لەلایەن دادگای عێراقییەوە چەند ساڵێکە داواکراوە.