حەوت ئەندامی رێخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کوژران لە پێکدادانەکان لەگەڵ هێزە هاوبەشەکانی سوپا و پۆلیسی عێراقی سێشەممە (12 کانونی یەکەم) لە رۆژئاوای رهمادی، فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار رایگەیاند.
بەرپرسی پۆلیسی ئەنبار، لیوا هادی کەسار رزهیج، بە دیارونای وت هێزە ئەمنیەکان لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسایی گەڕانوپشکنیندا بوون لە ناوچەکەدا کاتێك تەقەیان لێکرا لەلایەن گروپێکی توندڕەوهوه کە لە بینایەکدا خۆیان حەشاردابوو هەرکە هێزە سەربازیەکان لێیان نزیكبوونهوه.
وتیشی هێزەکانی عێراق پێکیاندادا لەگەڵ هێرشبەران دوایئەوەی رەتیانکردەوە خۆیان بەدەستەوە بدەن و حەوت ئەندامیان کوشت.
ههروهها وتی: "دەرکەوت ئەندامی داعش بوون کە لە شارۆچکەکانی فوراتی سەرووهوه هەڵهاتبوون دوایئەوەی مانگی رابردوو ئازادکران."