هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق کەمپێکی داعش تێكده‌ده‌ن لە بیابانی ئەنبار

کەمپێکی ریکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) تێکشکێنرا لە ئۆپەراسیۆنێکی مەیدانیی هاوبەشدا لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە بەیانی دووشەممە (16 تشرینی یەکەم)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەقید محەمەد دولەیمی، بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق کەمپێکی داعشیان وێرانكرد لە ناوچەی وەسف لە بیابانی ئەنبار کە 15 چەکداری داعش خۆیان تێدا حەشاردابوو."

وتیشی هێزەکانی عێراق لەگەڵ توندڕەوان پێکیاندادا بۆ ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێر پێشئەوەی شەڕەکە لە بەرژەوەندیی خۆیان یەکلاییبکەنەوە لە بەرەبەیانی دووشەممەدا. ئاماژەشی دا بەوەی کەمپەکە بە تەواوی تێكدرا و شەڕکەرانیش کوژران.

هەروەها وتی: "کەمپەکە کە دووەم کەمپە لەم هەفتەیەدا وێرانبكرێت وەك بنکەیەك بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی بەکاردەهات لە ناوچەکانی فوڕاتی سەروو."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500