ئه‌و پیاوه‌ی به‌رپرس بوو له بڵاوكراوه‌ی (نه‌به‌ء)ی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیدا ده‌ستگیركرا له موسڵی باشور، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق یه‌كشه‌ممه (25 ئازار) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ت، عه‌مید سه‌عد مه‌عه‌ن، به دیارونای وت: "هێزه‌كانی عێراق ئه‌بو شه‌ریف عێراقییان ده‌ستگیركرد، ئه‌ندامێكی پێشكه‌وتووی داعش كه له پشت چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستییه‌وه بوو، به‌م دواییانه‌ش ئه‌ركێكی نوێی هه‌بوو" له گۆڤاری (نه‌به‌ء)ی هه‌فتانه‌ی داعش.
ناوبراو وتی: "تیرۆریسته‌كه ناسنامه‌ی ساخته‌ی به‌كارده‌هێنا بۆ هاتوچۆكردنه‌كانی، به‌ڵام به‌هۆی راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه توانرا له ماڵێكی چۆڵدا ده‌ستگیربكرێت له باشوری موسڵ."