هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق دووشه‌ممه (9 نیسان) "راوێژكارێكی سه‌ره‌كی"ی ئه‌بوبه‌كرد به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش)یان له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای كه‌ركوك كوشت، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند كه ئه‌بو وه‌لید شیشانی، كه به "ده‌سته ڕاستی"ی ئه‌بوبه‌كرد به‌غدادی ناسرابوو، له ناوچه‌یه‌كی بیابانی له باشوری كه‌ركوك كوژرا.
راوێژكاری وه‌زیری ناوخۆ، وه‌هاب تائی، وتی چوار ئه‌ندامی دیكه‌ی داعش كوژران له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیدا، كه ئامانجی له‌ناوبردنی چه‌كدارانی داعش بوو له ناوچه‌ی حورییه‌ت له ره‌شاد.
وتیشی: "چه‌ندین كه‌مینیان بۆدانرا و پێنج تیرۆریستیش -- له نێویاندا ئه‌بو وه‌لید شیشانی -- كوژران له شه‌ڕ و پێكداداندا دوای ئه‌وه." وتی سێ بۆمبی ده‌ستكردیش پووچه‌ڵكرانه‌وه.
وا گومانده‌كرا شیشانی پلانی داده‌نا بۆ هێرشكردن دژی هێزه ئه‌منییه‌كان و هاوڵاتیان له ناوچه‌كه. ئه‌و به‌رپسیاربوو له پلاندانانی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی شانه نوستووه‌كان له شاری كه‌ركوك.