هێزی ئاسمانیی عێراق چوارشه‌ممه (22 ئاب) بنكه‌یه‌كی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ی تێك‌شكاند له بیابانی ئه‌نبار، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا مه‌حمود فه‌لاحی به دیارونای وت كه هێزه زه‌مینییه‌كان به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕان و پاككرنه‌وه‌یان له وادی ئه‌بیه‌ز له بیابانی ئه‌نبار ئه‌نجامدا و "چالاكییه تیرۆریستییه‌كان"یان له ناوچه‌كه دۆزییه‌وه.
وتی: "په‌یوه‌ندیكرا به هێلیكۆپته‌ره سه‌ربازییه‌كانه‌وه و ئه‌وانیش به‌ده‌م [هه‌ڕه‌شه]كه‌وه چوون." وتیشی ئامانجه‌كه "بنكه‌یه‌كی داعش بوو كه پێكهاتبوو له دوو تونێڵ، چه‌ند ژوورێكی قوڕین، تانكه‌رێكی به‌نزین، ئۆتۆمبێلێكی ده‌بڵ ئه‌كسل و چه‌ندین چه‌ك."
وتیشی: "بنكه‌كه به‌ته‌واوی تێكشكێنرا و شه‌ش چه‌كداریش له نێویدا كوژران."