هێرشی ئاسمانی روسیا 37 مەدەنی کوشت لە ناوچهی عەربین له ههرێمه بچوکبووەوەكهی غوتەی رۆژهەڵاتی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە نزیك دیمەشق، ئاژانسی فرانس پرێس هەینی (23 ئازار) رایگەیاند.
روانگەی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگەیاند: "هێرشی ئاسمانی روسیا و چەکە سوتێنەرەکانی مەدەنیهكانی لە ژێرزەمینێکدا کوشت بەهۆی سوتاندن و خنکاندنەوە" درەنگانی پێنجشەممە پێشئەوەی ئاگربەستێك بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لە ناوچەکەدا.
روسیا رەتیکردهوە بهڕاستەوخۆیی له هێرشە ئاسمانیهكانهوه تێوەگلابێت بۆسەر غوتەی رۆژهەڵات.
روانگەکە رایگەیاند كه پشت بە شێوازهكانی فڕین و ئهو فڕۆكانهی ئهنجامیاندهدهن و تەقەمەنییه بهكارهاتووهكان بۆ دیاریكردنی ئەوەی کێ هێرشەکان ئهنجامدهدات.
رێکخراوی كڵاو سپیەکانیش، کە رێکخراوێکی بەرگری شارستانییە لە ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆندا، رایگەیاند کە زۆربەی کوژراوان ژن و منداڵ بوون.
هێرشهكهی رژێم کە لەلایەن روسیاوە پشتیوانی لێدەکرێت بۆسەر غوتەی رۆژهەڵات، زۆربەی ههرێمهكهی گرتۆتهوە و ئەوەی ماوەتەوە دابەشیکردووە بەسەر سێ بەشی بچوکدا کە هەریەکێکیان لەژێردەستی گروپێکی جیاوازی ئۆپۆزسیۆندایە.
درەنگانی پێنجشەممە گروپی فەیلەق رەحمان، کە بەشی باشوری لەژێردەستدایە و عەربین بهشێكه لێی، رایگەیاند رێککەوتن لەسەر ئاگربەستێك کراوە لە نیوەشەوەوە بۆ رێگەدان بە دانوستان لەگەڵ روسیا بۆ رێککەوتنێك لهسهر چۆڵکردنی.
لەژێر رێککەوتنێکی هاوشێوەدا کە لەلایەن گروپی ئەحرار شامهوه ئەنجامدرا سەدان شەڕکەر و ئەندامانی خێزانەکانیان لە شارۆچکەی حەرەستا چوونەتەدەر لە کۆتایی پێنجشەممەدا. وەجبەیەکی تری گواستنهوهكان لە حەرەستا هەینی دەستیپێکرد.