دەسەڵاتدارانی خۆرئاوا گوشاریان بۆ سەر دیمەشق زیادکرد هەینی (2 ئازار) لهكاتێكدا دەیان هەزار مەدەنی لە ناوچەی غوتەی رۆژهەڵاتی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی کۆمەکی خێرخوازییان دەکرد، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
زیاتر لە 600 مەدەنی کوژراون لەو ناوچەیەی دەرەوەی دیمەشق لەوکاتەوەی هێزەکانی رژێمی سوریا دەستیان بە هێرشێك کرد لە 18 شوبات.
400,000 دانیشتوی غوتەی رۆژهەڵات لەژێر گەمارۆدا دهژین لە 2013وە و بە سەختی رووبەڕووی کەمی خۆراك و دەرمان بوونهتهوه تەنانەت لەپێش هێرشەکەشدا.
ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی هەینی خەریكی ئهنجامدانی دانیشتنێکی بەپەلە بوو سەبارەت بە قەیرانەکە، لهكاتێكدا چەندین بارهەڵگری کۆمەکبەخش مانەوە و نەیانتوانی بچنە ناوچەکەوە.
ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەرەنسا گوشارەکانیان بۆ سەر دیمەشق زیادکرد دوای داواکاریی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاگربەستێك کە شکستی هێنا لە راگرتنی شەڕ.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکڵ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا رازیبوون لەسەرئەوەی دەبێت بەرپرسارێتی بارودۆخەکە بکەوێتە ئەستۆی رژێمی سوریا.
راوێژکارێتی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "ئەمە هەردووك جێگیرکردنی چەکی کیمیایی رژیمی ئەسەد و هێرشەکانی دژی مەدەنییان و رێگریکردنیش لە هاوکاری مرۆیی دەگرێتەوە."
هاوکات ترەمپ و ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بەڵێنیاندا "هیچ لێخۆشبوونێك" نەبێت گهر دیسان چەکی کیمیایی لە سوریا بهكاربهێنرێت.
بێمتمانەیی زۆر بەرزبوو هەینی لەنێوان مەدەنیانی غۆتەی رۆژهەڵاتدا لە چوارەم رۆژی "وچانی کۆمەکی مرۆیی"دا کە رۆژانە بۆ ماوهی پێنج کاتژمێرە.
وچانەکە لەلایەن روسیاوە راگەیەندراوە بەڵام بۆردومانهكان رانەوەستاون کە زیانیان بە خانووەکان گەیاندووە و گهڕهكهكانیان کردۆته وێرانه.
مەدەنیانی ماندوو له شهڕی سوریا ناوچەکەیان بەجێنەهێشتووە سەرەڕای داواکاری روسیا بۆ راڕەوێکی سەلامەتی چوونەدەرەوە لەماوەی شەڕڕاگرتنی رۆژانەدا.
روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند كه لە سەرەتای هەینیدا پێش وچانەکە فرۆکە جەنگیەکان چەند ناوچەیەکیان کوتا لەنێویاندا دوما و شارۆچکەی زەمەلکا.
رێکخراوە چاودێریەکە رایگەیاند چەند موشەكێك لە دوما و حەرەستا کەوتنەخوارەوە لەکاتی وچانەکەدا، لهكاتێكدا هێزەکانی رژێم پێشڕەوییاندهکرد لە ناوچهكانی دهرهوهی باشوری ههرێمهكهدا.
سەرۆکی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا، جان ئێگهلاند، پێنجشەممە وتی هیواخوازە بتوانرێت کاروانی کۆمەکەکان بگەنە غوتەی رۆژهەڵات "لە چەند رۆژێکی کەمدا".