هێزه‌كانی رژێمی سوریا پێشڕه‌وه‌ییانكرد له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات و دوو شارۆچه‌كه‌یان بۆردومانكرد دووشه‌ممه (12 ئازار) له‌كاتێكدا نزیكتربوونه‌وه له گرتنه‌وه‌ی هه‌رێمه ئابڵۆقه‌دراوه‌كه‌ی ژێرده‌ستی ئۆپۆزسیۆن له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
هاوكات، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووشه‌ممه هۆشداریدا، زیاتر له 1,000 كه‌س، كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن، پێویستیان به گواستنه‌وه‌ی پزیشیكیی به‌په‌له هه‌یه له هه‌رێمه ئابڵۆقه‌دراوه‌كه.
سێ هه‌فته دوای راگه‌یاندنی ئۆپه‌راسیۆنێكی دڕندانه بۆ گرتنی ناوچه‌كه، رژێم و هاوپه‌یمانانی داویانه‌به‌سه‌ر زیاتر له نیوه‌ی هه‌رێمه ئابڵۆقه‌دراوه‌كه و ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنیان لاتله‌تكرد بۆ سێ مۆڵگه‌ی لێكدابڕاو.
پێشڕه‌وه‌ییه‌كه، یه‌كێك له دڕندانه‌ترین هێرشه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا، ناوچه ئابڵۆقه‌دراوه‌كانی به هێرشی ئاسمانی و تۆپ و موشه‌كی ئاگرین بۆردومانكردووه، ئه‌مه‌ش وایكرد نیگه‌رانیی نێوده‌وڵه‌تی لێبكه‌وێته‌وه و داوای ئاگربه‌ست بكرێت.
به گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ، هێزه‌كانی پشتیوانی رژێم جارێكی دیكه پێشڕه‌وییانكرد دووشه‌ممه، به به‌كارهێنانی مێدێیرا، شارۆچكه‌یه‌ك كه یه‌كشه‌ممه گیرا، وه‌ك شونێك بۆ گوشارخسته‌سه‌ر ناوچه‌كانی دیكه بۆ نزیكبوونه‌وه له پایته‌خت، له نێویاندا ناوچه‌كانی حه‌ره‌ستا و ئه‌ربین.
وتی هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێم دووشه‌ممه دوو شارۆچه‌كه‌كه‌یان كوتا.
ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌ی دیكه كه هێشتا له ژێرده‌ستی ئۆپۆزسیۆندان بریتین له دوما، له باكوری هه‌رێمه ئابڵۆقه‌دراوه‌كه، له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری حاموریه و شارۆچكه‌كانی رووه‌و باشور.
وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، جیم ماتیس، یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند كه ئه‌وه شتێكی "زۆر بێعه‌قڵانه" ده‌بێت بۆ رژێم گه‌ر گاز وه‌ك چه‌ك به‌كاربهێنێت دژی خه‌ڵكی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات یان هه‌ر شوێنێكی دیكه.
هۆشدارییه‌كه‌ی دوای ئه‌و راپۆرتانه هات كه رایانگه‌یاندرژێم گازی كلۆرینی به‌كارهێناوه له هه‌رێمه‌كه.