به‌رپرسان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق سێشه‌ممه (6 شوبات) رایانگه‌یاند كه 4,000 ئه‌ندامی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش) كه كه‌سی بیانیشیان له نێودایه له لای ئه‌وان ده‌ستبه‌سه‌رن كه له‌م ساڵانه‌ی پێشوودا ده‌ستگیركراون، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئه‌وانه‌ش بریتین له 1,000 تووندڕه‌و كه له شه‌ڕی حه‌ویجه‌دا ده‌ستگیركراون، دواهه‌مین شارۆچكه‌ی به‌هێزی داعش له عێراق پێش كه‌وتنی له ساڵی رابردوودا، به‌رپرسێكی كوردی عێراقی، دیندار زێباری، به په‌یامنێرانی وت.
وتیه 350 كه‌س ده‌ستگیركران له باكوری عێراق كه دانیانناوه به‌وه‌ی سه‌ر به ریزه‌كانی داعشن و له شاری كه‌ركوكه‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌و به‌ندینخانانه‌ی كورده‌كان به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن.
زێباری وتی: "ناوی ته‌واوی زیندانییه‌كان دراون به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور، به‌ڵام ئه‌وان ناوی خێزانه‌كانی ئه‌و 350 كه‌سه‌یان ئاگادارنه‌كردۆته‌وه."
ناوبراو به دیاریكراوی ئاماژه‌ی به ژماره‌ی ئه‌و بیانیانه نه‌دا كه له نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندان، به‌ڵام وتی هه‌ندێكیان نێردراونه‌ته‌وه وڵاته‌كانیان، له‌نێویاندا رۆژنامه‌نووسێكی ژاپۆنی كه له 2016 به تاوانی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌ستگیركرا.
زێباری وتی به‌غدا داوایكردووه ده‌ستگیركراوان راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵی بكرێن، به‌ڵام ئه‌مه "پێویسته به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامبدرێت."