چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كه به‌رگریده‌كه‌ن له دواهه‌مین ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتیان له سوریا "ده‌كوژرێن له شه‌ڕدا" ئه‌گه‌ر خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌نه‌ده‌ن، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سێشه‌ممه (19 شوبات) رایانگه‌یاند له پێش كۆتاییپێهێنانی كۆتاییدا.
هاوپه‌یمانێتییه عه‌ره‌ب-كورده‌كه رایگه‌یاند كه ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن مه‌ده‌نییه‌كان بگوازنه‌وه كه له دواهه‌مین ناوچه‌ی نیوكیلۆمه‌تر دووجای ژێرده‌سه‌ڵاتی داعشدا گیریانخواردووه، پێشئه‌وه‌ی هێرشبكه‌نه سه‌ر مۆڵگه‌ی تووندڕه‌وه‌كان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وته‌بێژ مسته‌فا بالی وتی: "ئێمه كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر پاراستن و رزگاركردنی مه‌ده‌نییه‌كان و دوای ئه‌وه هێرش ده‌كه‌ین. ئه‌مه ده‌كرێت به‌مزوانه رووبدات." ره‌تیشیكرده‌وه زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بدات.
ناوبراو وتی چه‌كدارانی داعش "دوو بژارده‌یان له‌به‌رده‌ستدایه، یان خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ده‌ده‌ن یان له شه‌ڕدا ده‌كوژرێن".
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو به ئاژانسی فرانس پرێسی وت كه چه‌كدارانی داعش به‌دوای رێگه‌یه‌كی پارێزراودا ده‌گه‌ڕێن بۆ شاری ئیدلیب له باكوری خۆرئاوای سوریا.
سه‌رچاوه‌كه، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، وتی: "ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئه‌و مه‌ده‌نیانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ خۆیان بیانبه‌ن وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی. به‌ڵام هێزه‌كانی سوریای دیموكرات نیازیان نیه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌مه بكه‌ن."
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئه‌م داوایه‌یان ره‌تكردۆته‌وه.
ئاژانسی فرانس پرێس نه‌یتوانی ئه‌مه له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دڵنیابكاته‌وه، به‌ڵام فه‌رمانده‌یه‌كی هاوپه‌یمانێتیه‌كه وتی كه داعش هیچ سوودێك له گفتوگۆكردن نابینێت.
فه‌رمانده‌كه وتی: "ئه‌وان له ناوچه‌یه‌كی زۆر ته‌سكدا گه‌مارۆدراون و هچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان نیه جگه له خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان."
چه‌ند شوێنێكی بچوكی چه‌ند بینایه‌ك له گوندی باغووز هه‌موو ئه‌وه‌یه كه به‌جێماوه له به‌ناو ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی گروپه‌كه، كه له لووتكه‌یدا ناوچه‌یه‌كی به رووبه‌ری به‌ریتانیای له‌به‌رده‌ستدابوو.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێشه‌ممه نیگه‌رانیی خۆی پیشاندا ده‌رباره‌ی "بارودۆخی 200 خێزان، كه چه‌ندین ژن و منداڵیان له‌نێودایه و گیریانخواردووه" له مۆڵگه‌كه‌ی داعش.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "وه‌ك دیاره زۆربه‌ی زۆریان رێگریان لێده‌كرێت ناوچه‌كه به‌جێبهێڵن له‌لایه‌ن داعشه‌وه."