هێزه‌كانی عێراق پێنج چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان كوشت له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له حه‌مام عه‌لیل، 20 كیلۆمه‌تر له باشوری موسڵ، دووشه‌ممه (5 شوبات)، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا سێشه‌ممه رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا نه‌جمه‌دین كه‌ریم جبوری به دیارونای وت كه هێزه‌كانی سوپا تێبینی پانێڵیكی وزه‌به‌خشی خۆریان كرد كه بۆ بارگاویكردنی مۆبایل به‌كارهێنراون له ناوچه گوندنشینه‌كان له گوندی هه‌فی له حه‌مام عه‌لیل و ده‌ستیانكرد به گه‌ڕان و پێشكنین به دوای تۆڕێكی پێنج ئه‌ندامیی داعشدا.
وتی: "حه‌شارگه‌یه‌كی ژێرزه‌وی كه پێكهاتبوو له پێنج چه‌كداری داعش كه ماوه‌یه‌ك بوو له‌وێ ژیانیان به‌سه‌رده‌برد، پانێڵی وزه‌به‌خشی خۆریان بۆ خواردن ئاماده‌كردن، شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایل و خۆگه‌رمكردنه‌وه به‌كارهێناوه."
وتی له ئه‌نجامی رووبه‌رووبووه‌نه‌وه‌كاندا پێنج چه‌كدار كوژران دوای ئه‌وه‌ی ره‌تیانكرده‌وه خۆبه‌ده‌سته‌وه‌بده‌ن. هه‌روه‌ها چه‌كه‌كان و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییكانیشیان ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا.