لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له دادگای حه‌مام عه‌لیل له باشوری موسڵ دانپێدانانی هه‌شت چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ی تۆماركردووه كه به‌شداربوون له‌و كوشتارگه‌یه‌ی كه له‌و ناوچه‌یه روویدا كاتێك له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی گروپه‌كه‌دا بوو، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادگای باڵای عێراق چوارشه‌ممه (1 ئاب) رایگه‌یاند.
له خه‌فسه، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له نزیك ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل، چه‌كدارانی داعش لاشه‌ی هه‌زاران قوربانییان به كۆمه‌ڵ و به گروپ گروپ تێدا ناشتبوو.
ئه‌و شوێنه، كه به یه‌كێك له خراپترین گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان داده‌نرێت، چاڵێكی گه‌وره‌ی خۆڕسكه.
عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌شت تیرۆریستیان ده‌ستگیركردووه كه ئه‌ندامانی هه‌مان خێزانن و چالاكییه‌كانی داعشیان له باشوری موسڵ ئه‌نجامده‌دا."
ناوبراو وتی تاوانباران دانیانناوه به‌وه‌دا كه به‌شداربوون له كوشتارگه‌كه‌ی خهفسهدا، به كوشتن و فڕێدانی ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان و مه‌ده‌نییه‌كان بۆ ناو چاڵێكی گه‌وره و قووڵ له حه‌مام عه‌لی.
وتیشی: "تاوانباران به‌شداربوون له كوشتنی 370 مه‌ده‌نی و ئه‌فسه‌ری هێزه ئه‌منییه‌كاندا و له ده‌ستگیركردنی 400 كه‌سدا له دانیشتوانی موسڵ."
هه‌روه‌ها وتی: "دانیانناوه به ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی دیكه‌دا." وتیشی كه "دانیپێدانانهكانیان تۆماركراوه و هه‌موو رێكاره پێویسته‌كان له دژییان گیراونه‌ته‌به‌ر به‌پێی یاسای 4 (1) له یاسای دژه‌تیرۆریزم".