دانیشتوانی حه‌مام عه‌لیل، ئەو شارۆچكه‌یه‌ی باشوری موسڵ كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له‌ده‌ست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) رزگاركرا، چیرۆكه سامناكه‌كانی ژیانیان له‌سایه‌ی حوكمی داعشدا بۆ دیارونا گێڕایه‌وه.
پۆلیسێكی پێشوو، ماجد شكور، وتی "ژیانێكی تاڵ" ژیا له‌سایه‌ی داعشدا، كه ده‌بوو له جێگایه‌كه‌وه بگوێزێته‌وه بۆ یه‌كێكی تر له‌ترسی بهدوكهوتنی، چونكه چه‌كدارانی داعش ئه‌ندامانی سوپا و پۆلیس و ته‌نانه‌ت فه‌رمانبه‌ره حكومیه‌كانیان ده‌كرده ئامانج.
شكور وتی: "ده‌بوو چه‌ندین رۆژ له ده‌شتوده‌ر به‌سه‌ربه‌رم به‌بێ خواردن و خواردنه‌وه و هه‌ندێكجاریش له چاڵێكدا خۆم بشارمه‌وه كه له ماڵی یه‌كێك له خزمهكانمدا ههڵمكهندبوو."
وتیشی: "له هه‌ندێك ساتدا ئاواته‌خوازبووم به مردن." هه‌روه‌ها وتی چه‌كدارانی داعش خه‌ڵكیان دهستگیردهكرد و له زینداندا ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دان تا مردن.
دانیشتویهكی حه‌مام عه‌لیل به‌ناوی له‌یس محه‌مه‌د به دیارونای وت: "داعش فه‌رمانگه حكومیه‌كانی ناحیهكهمانی گۆڕی بۆ ناوه‌نده‌كانی ده‌ستگیركردن كه شێوازی جۆراوجۆری ئه‌شكه‌نجه‌دانی تێدا ئه‌نجامده‌دان."
وتی دانیشتوان بیستبوویان كه داعش زۆر پیاوی گه‌نجی شارۆچكه‌كه‌ی خزاندبووه ئه‌م زیندانانه‌وه به بیانوی هەمەجۆر، به‌تایبه‌تی ئه‌ندامانی پێشووی هێزه ئه‌منیه‌كان كه گروپه‌كه به هاریكاریكردنی حكومه‌ت تۆمه‌تباری دەكردن.
وتیشی: "هه‌ندێك له قوربانیه‌كان به ستونی كاره‌باوه له‌خاچ ده‌دران له ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌دا و رهمیدهكران یان به چه‌قۆ سه‌رده‌بڕان."
هه‌روه‌ها وتی: "چاره‌نوسی هه‌ر كه‌سێك كه هه‌وڵی ناشتنی بدانایه، مه‌رگ بوو. سه‌گمان ده‌بینی لاشهكهیانی ده‌خوارد."
گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه
له‌كاتی پشكنیندا له حه‌مام عه‌لیل، هێزه‌كانی عێراق گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵیان دۆزیه‌وه كه گروپه‌كه قوربانیه‌كانی تێدا ناشتبوو .
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، عه‌مید فیراس به‌شار سه‌بری، وتی گۆڕه‌كه رۆژی 7 تشرینی دووه‌م دۆزرایه‌وه له نزیك كۆلێژی كشتوكاڵ.
ناوبراو به دیارونای وت: "پاشماوه‌ی نزیكه‌ی 70 لاشەی تێدابوو، زۆریان په‌رتوبڵاو بووبوونه‌وه، هی ئه‌و هاوڵاتیانه بوون كه پێشتر ئه‌ندامی سوپا و پۆلیس بوون و له‌گه‌ڵیشیاندا مه‌ده‌نیی تر."
وتیشی: "هه‌ندێك له دانیشتوان توانییان خۆیان رۆڵه سه‌ربڕاوه‌كانی خۆیان بناسنه‌وه له‌ڕێی كهلوپهلهكانیانهوه و له‌ئێستاشدا پشكنین ده‌كرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی قوربانیه‌كانی تر."
"زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستگیركرابوون له ناوچه‌ی حه‌مام عه‌لیل، خه‌ڵكی گونده‌كانی حود و لهزاكه بوون،" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ، عه‌بدولڕه‌حمان وه‌كاع، وتی.
وه‌كاع وتیشی: "گۆڕه دۆزراوه‌كه قوربانیانی خه‌ڵكی ئه‌و دوو گونده‌ی تێدایه كه راپه‌ڕینێكی میللیی توندوتیژانه تێیاندا سه‌ریهه‌ڵدا، چه‌ند رۆژێك پێش گه‌یشتنی هێزه ئه‌منیه‌كان و 11 چه‌كداری داعشی تێدا كوژرا، كه له‌ناویاندا سه‌ركرده‌ش هه‌بوون."
مه‌ده‌نیه‌كان روبه‌ڕووی ئازار ده‌بنه‌وه
وه‌كاع نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی ئه‌ندامانی داعش مه‌ده‌نیی زیاتر ئازاربده‌ن یان بیانكوژن له وه‌ڵامی تێكشكاندنی گروپه‌كه‌دا به‌ده‌ستی هێزه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانان.
وتی به‌گوێره‌ی قسەی چه‌ندین له دانیشتوانی ناوچه رزگاركراوه‌كانی باشوری موسڵ، داعش رۆڵه‌كانیان و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیانی رفاندووه.
وتیشی: "نازانن له‌كوێن و چی‌یان به‌سه‌رهاتووه."
دانیشتوانی حه‌مام عه‌لیل باسیانكرد چۆن ئه‌ندامانی داعش خۆیان له‌پشت دانیشتوانهكهوه حه‌شارده‌دا كاتێك پاشه‌كشێیان ده‌كرد له‌به‌رده‌م پێشڕه‌ویی هێزه ئه‌منیه‌كاندا.
سه‌بری پشتڕاستیكرده‌وه كه ئه‌مه روویداوه.
"له‌كاتی پێشڕه‌ویماندا له ناوچه‌ی حه‌مام عه‌لیل، سه‌دان خێزانمان ئازادكرد كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستگیركرابوون و به‌كارهێنرابوون وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی ،" وته‌بێژه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا وتی.
هه‌روه‌ها وتی: "كۆمه‌ك و فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تاییمان بۆ ئه‌و دانیشتوانانه دابینكرد و ناردماننه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان. زۆربه‌یان خه‌ڵكی گونده‌كانی باشوری حه‌مام عه‌لیل بوون و له‌لایه‌ن گروپه‌كه‌وه ناچاركرابوون به هه‌ڵهاتن له‌گه‌ڵیدا بۆ رێگری له كردنه ئامانجی ئه‌ندامه‌كانی."
په‌رله‌مانتاری عێراقی بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئه‌حمه‌د مه‌دلول جه‌ربا، به دیارونای وت: "خه‌ڵكی حه‌مام عه‌لیل ژیانێكی تاریك و ترسناكیان برده‌سه‌ر له‌سه‌رده‌می داعشدا و ئه‌مڕۆ به رزگاربوونیان ژیانێكی نوێیان بۆ نوسراوه."
جه‌ربا وتی: "ئه‌م گروپه دوژمنی مرۆڤایه‌تیه و رهحمكردن نازانێت. پێشێلكردنی بۆ مافه‌كانی دانیشتوان یه‌كێكه له چه‌ندین ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامیداوه دژی بێتاوانان."