هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان: وتوێژی سوریا لە 25 کانونی دووم دەستپێدەکاتەوە لە جنێڤ

نەتەوە یەکگرتووەکان گەڕێکی تری وتوێژی ئاشتی لەسەر سوریا ئەنجامدەدات هەفتەی داهاتوو لە جنێڤ، بەیاننامەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان چوارشەممە (17 کانونی دووەم) رایگەیاند، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە.

وتوێژی 25 و 26 کانونی دووەم بەدوایدا کۆنگرەی ئاشتی دێت لە هاوینەهەواری سۆچی له‌سەر دەریای رەشی روسیا لە 29 و 30 کانونی دووەم بەئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ ئەو شەڕە نزیك حەوت ساڵه‌یە.

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند نێردەی تایبەتیان، ستیفان دی مستورا، "پێشبینیدەکات شاندەکان بێنە جنێڤ به‌ ئاماده‌ییه‌وه‌ بۆ به‌شدارییه‌كی جددی لەگەڵی."

بەیاننامەکە راشیگەیاند كه‌ "هەر دەستپێشخەرییەکی سیاسی لەلایەن لایەنە نێودەوڵه‌تیەکانەوە دەبێت هەڵبسەنگێنرێت بەپێی توانای بەشداریکردن و پشتیوانیکردنی پرۆسەی سیاسی رێکخراو لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە" و جێبەجێکردنی تەواوی بڕیاری ژمارە 2254ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.

بڕیاره‌كه‌ بانگه‌شه‌ده‌كات بۆ ئاگربەست و چارەسەری سیاسی لە سوریا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500