هه‌واڵه‌كانی عێراق

وتوێژی ئاشتی سوریا بەخاوی بەڕێوەدەچێت لە رۆژی کۆتاییدا

وتوێژی ئاشتی بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە خاوی بەرەو کۆتایی چوو هەینی (3 ئازار) دوای زیاتر لە هەفتەیەك لە جنێڤ، لەگەڵ چەند نیشانەیەکی کەم لە بەرەوپێشچوون جگەلە رێککەوتنێك لەسەر کارنامەیەك بۆ دانوسانی قوڵتر، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دی-مستورە، کە لەسەرەتادا هۆشداریدا لە چاوەڕێکردنی "موعجیزە" رۆژانە لەگەڵ وەفدەکانی رژێمی سوریا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆندا کۆبۆتەوە.

هەر وەك گەڕەکانی پێشووی کۆبونەوەکان وەفدەکان یەکتریان روبەڕو نەبینیوە، جگە لە مەراسیمێکی رەمزی هاوبەش سەرەتای هەفتەی رابردوو.

سەرچاوەیەك رایگەیاند کە شەوی پێنجشەممە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتوێژی ئەنجامدا هەتا کاتژمێر 3 ی بەیانی. لەگەڵ هەموو لایەنەکان دوبارە کۆبۆتەوە هەینی، پێش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کۆتایی.

سەرۆکی پلاتفۆرمی قاهیرە، جیهاد مەقدیسی، کە یەکێکە لە دوو گروپە بچوکەکەی ئۆپۆزسیۆن لە جنێڤ لەگەڵ لیژنەی باڵای دانوسان، وتی لە کاتێکدا هیچ "پێشکەوتنێکی گرنگ" بەدەستنەهاتووە، "جوڵەیەکمان تێکەوتووە."

مەقدیسی وتی: "بە پشتیوانی خوا، ئەمە کۆتایی مەسەلە مەراسیمییەکان دەبێت بۆئەوەی لە گەڕی داهاتودا، کە لەوانەیە بەمزوانە ئەنجامبدرێت، بتوانین پێشکەوتنی بەرچاو بەدەستبهێنین."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500