وەجبەیەکی نوێی خێزانە ئاوارەکان گەڕاونەتەوە قائیم لە پارێزگای ئەنبار دوایئەوەی هێزە ئەمنیەکان پاککردنەوەی گەڕەکەکانیان تەواوکرد لە پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
راوێژکاری پارێزگاری ئەنبار بۆ کاروباری ئاوارەكان، محەمەد خالید، هەینی (5 کانونی دووەم) بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنیەکان و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران 549 خێزانیان هێناوەتەوە ماڵەکانیان لە قائیم لە کەمپێکی رۆژئاوای رهمادی."
وتیشی خێزانەکان گەڕێنراونەتهوە بۆ شەش گەڕەك کە لە پاشماوەی داعش پاککراونەوە دوایئەوەی خزمەتگوزاریەکان چاککرانەوە.
وتی: "خێزانە گەڕاوەکان خۆراك و سوتەمەنییان بۆ دابینکرا و ناوچەکانیان بە دەرمانی دژە مێشولە رشێنران.