هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق بەرپەچی هێرشێكی خۆکوژی دەدەنەوە لە سەڵاحەدین

خۆکوژێك كە پشتێنێکی بۆمبڕێژکراوی به‌ستبوو، دەستگیرکرا سێشەممە (18 کانونی دووەم) لە بازاڕێکی سه‌ربه‌تاڵدا لە رۆژئاوای تکریت، فەرماندەیی پۆلیسی سەڵاحەدین رایگەیاند.

جێگری بەرپرسی پۆلیسی سەڵاحەدین، عەقید عەلی محەمەد سامەڕایی، بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنیەکان خۆکوژێکیان دەستنیشانکرد لە بازاڕێکی سه‌ربه‌تاڵدا لە قائیم له‌ رۆژئاوای تکریت و گەمارۆیان دا."

سامەڕایی وتی: "خۆکوژەکە دەستگیرکرا دوای چەند هەوڵێك." ئاماژەشی دا بەوەی پشتێنە بۆمرێژکراوەکە پوچەڵکرایەوە دوایئەوەی توشی داڕوخانێكی هزری هات.

وتیشی ئەو پیاوە کە پەیوەندی بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)وە کردووە دوو ساڵ لەمەوبەر، بڕێکی زۆری مادەی بێهۆشکرەی خواردبوو پێشئەوەی بچێتەدەرەوە بەمەبەستی خۆتەقاندنەوە.

هه‌روه‌ها وتی: "ئێستا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و رەوانەی دادگا دەکرێت بەزوویی له‌سه‌ر هەوڵدان بۆ کوشتنی سەدان هاوڵاتی عێراقی لەو بازاڕەدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500