هه‌واڵه‌كانی عێراق

وەزارەتێك: هەموو رێگاکانی بەغدا بەم نزیکانە دەکرێنەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێنجشەممە (21 کانونی یەکەم) رایگه‌یاند كه‌ حکومەتی عێراق پلانێكی داناوە بۆ کردنەوەی هەموو رێگا داخراوەکان لە بەغدای پایتەخت.

وتەبێژی وەزارەتەکە، عەمید سەعد مەعه‌ن، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "پلانێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌مان داناوه‌ بۆ سه‌رله‌نوێ کردنەوەی هەموو رێگاکانی بەغدا، بە رێگا سەرەکییەکان و پردەکانیشەوە."

وتی ئامانج له‌م پلانە کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ و ئاسانكردنی جوڵەی هاوڵاتیانه‌ دوای ئەوەی لاوازییه‌ ئەمنییەکانی ناو پایته‌خت چاره‌سه‌رده‌كرێن.

مەعه‌ن وتیشی پلانێك دانراوە بۆ رووبەڕوونەوەی تۆڕەكانی تاوانی دزیکردن و ڕفاندن لە پایتەخت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500