وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەینی (1 حوزەیران) رایگهیاند كه هێزە ئەمنیەکانیان چەند هێرشێکیان ههڵوهشاندۆتهوه كه لهلایهن شانهیهكی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه لە موسڵ پلانیان بۆ دانرابوو، لەکاتێکدا شارەکە ئامادەکاریدهكات بۆ ئاهەنگی یەك ساڵەی دەرپەڕاندنی گروپەکە.
وتهبێژی وهزارهت عەمید سەعد مەعهن بە دیارونای وت: "ئهو ئۆپەراسیۆنە پێشگیرانهی لەلایەن دەزگای دژەتیرۆریزم و پۆلیسەوە ئەنجامدران، شانەیەکی تیرۆریستیی شەش کەسیی داعشیان هەڵوەشاندەوە."
وتی ئەندامانی شانەکە "پلانیان هەبوو تەقەمەنی دەستکرد لەو ناوچانە دابنێن كه خەڵك تێیاندا کۆدەبوونەوە بۆ ئاهەنگی یەك ساڵەی رزگاربوونی شارەکە لە داعش".
وتیشی: "ئۆپەراسیۆنەکان، کە لە چەند ناوچەیەك ئەنجامدران، ئەندامانی شانەکەیان دهستگیركرد و دەستیشگیرا بەسەر ئهو تەقەمەنیە دەستکردانهی پێیانبوو."
مەعهن وتی: "هەندێك لە دەستگیرکراوەکان دانیانناوە بە هەوڵەکانیاندا بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لە شارەکەدا."