هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەرپرسێکی باڵای داعش لە نزیك بەغدا دەستگیرکرا

هێزەکانی عێراق بەرپرسێکی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان دەستگیرکرد شەوی یەکشەممە لە کەرمەی خۆرئاوای بەغدای پایتەخت، وەزارەتی ناوخۆ رۆژی دووشەممە (26 ئەیلول) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەت عەمید سەعد مەعه‌ن بە دیارونای راگەیاند: "هێزەکانی عێراق ئەبو سلێمان ئەنساری، بەرپرسێكی داعش، و یەکێك لە یاریدەدەرەکانیان دەستگیرکرد لە ئۆپەراسیۆنێکدا كه‌ به‌ وردی پلانی بۆ داڕێژرابوو کە لەلایەن هێزە هاوبەشەکانەوە ئێوارەی یەکشەممە لە کەرمە ئەنجامدرا."

وتی هێزەکە دەستیگرت بەسەر چەك و تەقەمەنییشدا کە لەو بینایەدا دۆزرییانەوە کە ئەنساری تیادا دەمایەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500