هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق ئەندامانی باڵای داعش دەستگیردەکەن لە موسڵ و دیالە

هێزەکانی عێراق ئەندامێکی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکرد کاتێك هەوڵیدەدا لە پردێك بپەڕێتەوە لە رۆژئاوی موسڵ بەرەو بەشی رۆژهەڵاتی شارەکە، پۆلیسی عێراق لە موسڵ پێنجشەممە (26 تەمموز) رایگەیاند.

بەڕێوبەری پۆلیس، لیوا حەماد نەسیم جبوری، بە دیارونای وت فەرەج سابیت، كه‌ ناسراو بوو بە ئەبو عەلی ئەنساری، پۆستی "بەڕێوبەری پۆلیسی ئیسلامی" هەبوو لەکاتی داگیرکردنی شارەکەدا لەلایەن گروپەکەوە.

وتی چەکدارەکە ناسنامەیەکی ساختەی بەکارده‌هێنا و روخساری خۆی گۆڕیبوو بە رەنگکردنی قژی و تاشینی ریشی.

جبوری وتی: "دەستگیرکردنەکە زۆر گرنگە و لەوانەیە ببێتە هۆی دەستکەوتنی زانیاری سەبارەت بە تیرۆرستە هەڵهاتووە ماوەکانی داعش."

لە هەواڵێکی تردا فەرماندەیی پۆلیسی دیالە پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند كه‌ "بەڕێوبەری حیسبە (پۆلیسی ئایینی)" داعش لە شاری حەویجە لە دیالە دەستگیرکراوە.

بەیاننامەکە رایگەیاند كه‌ هێزێکی ئەمنی لە هەواڵگیری دیالە و بەڕێوبەرێتی دژەتیرۆر "تیرۆرستێکیان دەستگیرکرد كە پۆستی بەڕێوەبەری حیسبەی حەویجەی باشوری کەرکوكی هەبووە لەکاتی دەستبەسەرداگرتنی شارەکەدا لەلایەن داعشەوە."

هەروەها رایگەیاند كه‌ تیرۆریستەکە لەگەڵ سێ یاریدەدەری دەستگیرکرا لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا کە لە ناوچەی تەبەج لە رۆژهەڵاتی دیالە و ناوچەکانی تری پارێزگاکە ئەنجامدرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500