هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق سەرکردەیەکی داعش دەکوژن لە دیالە

سەرکردەیەکی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە دیالە کوژراوە لە هێرشێکدا لە ناوچەی حەوز زوور، وەزارەتی بەرگری عێراق دوشەممە (6 ئازار) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتەکە عەمید سەعد مەعەن بە دیارونای وت: "هێزەکانی دژە تیرۆر و پۆلیسی ناوچەکە لە پارێزگای دیالە مەجید ئەنساریان کوشتووە، کە سەرکردەیەکی داعش بوو و بەرپرسی ناوچەی بەناو حەوزی زوور بوو."

مەعەن وتی کە ئەنساری و سێ یاریدەدەری کوژراون لە ئەنجامی پێکدادانەکاندا و ئاماژەیدا کە هێزەکای ئاسایش پشتێنی بۆمبڕێژکراو و تەقەمەنیان دۆزیەوە لەو بینایەدا کە تێیدا بوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500