هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزه‌کانی عێراق هێرشێکی سەرکەوتوانە ئەنجامدەدەن دژی پاشماوەکانی داعش لە رۆژئاوای ئەنبار

گروپێك له‌ ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کوژران لە پێکداداندا لەگەڵ هێزەکانی عێراق لە رۆژئاوای ئەنبار، پۆلیسی عێراق لە پارێزگای ئەنبار پێنجشەممە (14 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

بەرپرسی پۆلیسی ئەنبار، لیوا هادی کەسار رزه‌یج، بە دیارونای وت: "هێزە هاوبەشەکان ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێشخەرانه‌یان ئەنجامدا بۆ بەئامانجگرتنی ناوچەی مەحبوبە لە دورگەی هیت، 70 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای ره‌مادی."

وتیشی ئەوان "13 تیرۆرستی داعشیان کوشت و حەشارگەیەکی ژێرزەمینییان تێكدا کە تیایدا دەورەدرابوون".

هه‌روه‌ها وتی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووە زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاند لە بەرەبەیانی پێنجشەممەدا و ئاماژەشی دا بەوەی هێزەکانی عێراق دەستیانگرت بەسەر چەك و تەقەمەنیدا و دوو پشتێنی بۆمبڕێژکراویشیان لە تیرۆریستان گرت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500