هه‌واڵه‌كانی عێراق

فەرماندەیەکی داعش لە ئەنبار کوژرا لە هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان دا

هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەینی (4 تشرینی دووەم) کۆبونەوەیەکی ئەندامانی"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) کردە ئامانج لە رۆژئاوای عێراق، کە بوە هۆی کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای داعش و سێ کەسی یاریدەدەری، پۆلیسی عێراق لە ئەنبار رایگەیاند.

بەرپرسی پۆلیسی ئەنبار، لیوا هادی کەسار رەزیج، بە دیارونای وت کە مستەفا عەلوش جەغیفی، کە بەرپرس بوو لە بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبیل بە مادەی تەقەمەنی و دروستکردنی بۆمبی دەستی، کوژراوە لە هێرشێکی ئاسمانیدا کە کۆبونەوەیەکی داعشی کردە ئامانج لە ناوچەی مەخازنی کۆن، لە رۆژئاوای شارۆچکەی عەنە لە پارێزگای ئەنبار.

رەزیج وتی: "داعش بە جددی هەوڵدەدات بۆ دروستکردنی چەك و بۆمبی دەستی و ئامادەکردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو وەك هەوڵێکی کڵۆڵ بۆ وەستاندنی پێشڕەوی یەکە سەربازیەکان و رێگەنەدان بە پاککردنەوەی ناوچەکانی رۆژئاوای ئەنبار."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500