هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق زیانی قورسی لێدەکەوێت

بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەنبار لیوا هادی کەسار رەزیج رۆژی پێنجشەممە (16 حوزەیران) وتی هێزە عێراقییەکان 33 ئەندامی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان کوشت دوای ئەوەی ویستیان هێرشبکەنە سەر زەنگورە لە باکوری رەمادی.

رەزیج بە مەوتینی وت، "هێزە ئەمنییەکان بەرپەرچی هێرشێکی داعشیان بۆ سەر زەنگورە داوەتەوە، 33 ئەندامی داعشیان کوشتوە و ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراویشیان تەقاندەوە."

وتی هێزە عێراقییەکان کۆنترۆڵی تەواویان بەسەر دۆخی ئەمنیی ناوچەکەدا هەیە. وتیشی چەندین یەکەیان جێگیرکردووە بۆ پاراستنی مەدەنیی و چاودێریی چالاکیی گومانلێکراو.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند لە باکوری عێراق هێرشێکی ئاسمانیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی 9 ئەندامی داعشی نزیك بە شەرقاتی باشوری موسڵ کوشت و لانیکەم 20ی تری بریندارکرد.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا نەجمەدین کەریم ئەلجەبوری بە مەوتینی وت، "فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی حەشارگەیەکی تەقەمەنیی داعش و جێگەیەکی حەوانەوەیان لە حەی سەناعەی شەرقات تێکشکاند."

وتی، "زانیاریی بەردەست پشتڕاستیدەکاتەوە کە 9 تیرۆرست کوژراون و لانیکەم 20ی تر بریندارکراون، نزیکەی سێ تەن لە تەقەمەنی و چەك و زەخیرەی سەربازی تێکشکێنراون."

وتیشی کە تەقەمەنییەکان زیاتر لە شەش کاتژمێر دوای هێرشە ئاسمانییەکەش هەر دەسوتان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500