هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 11 ئەندامی داعش دەستگیردەکەن له‌نزیكی راوە

هێزەکانی عیراق 11 ئەندامی هەڵاتووی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکرد لە بەسەردادانێکدا لە خۆرئاوای ئەنبار، سێشەممە (21 تشرینی دووەم)، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار عەقید محەمەد دوله‌یمی وتی.

دوله‌یمی بە دیارونای وت: "هێزە هاوبەشەکانی عێراق 11 ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد کە هەڵاتبوون لە راوە بە بەکارهێنانی ناسنامەی ساختە لەکاتی گواستنەوەی خەڵکە ئاوارەکەدا."

وتی هێزە ئەمنیەکان و یەکەکانی پشتیوانی بەسەر ئەو ناوچەیاندا دا کە ئەندامانی گومانلێکراوی داعش خۆیان لێشاردبووه‌وە.

دوله‌یمی وتیشی: "هەندێك لە خەڵکە ئاوارەکە هاوکاریی هێزە ئەمنیەکانیان کرد لە دەستنیشانکردنیاندا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500