هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق ناوچەیەکی نزیك راوە لە داعش رزگاردەکەن

هێزەکانی عێراق بەلالیەیان له‌ خۆرئاوای راوە لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) سه‌نده‌وه‌ یەکشەممە (12 تشرینی دووەم) و ئاڵای عێراقیان لێ هەڵکرد، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە عەقید محەمەد دوله‌یمی بە دیارونای وت: "هێزە هاوبەشەکانی عێراق هێرشیانکردە سەر بەلالیە و ئەندامانی داعشیان دەرپه‌ڕاند."

وتی پێکدادانی خوێناوی روویدا لەنێوان هێزە ئەمنیەکان و ئەو ئەندامانەی داعشدا کە ژمارەیەك خۆکوژیان بەکارهێنا لە هەوڵیاندا بۆ وەستاندنی پێشڕەویی هێزەكانی عێراق.

دوله‌یمی وتی خۆکوژەکان کۆتاییان پێهێنرا و ناوچەکە، کە شوێنی سەدان خێزانە و دەوروبەری خۆرئاوای راوەیە، رزگارکرا.

وتیشی: "رزگارکردنی ناوچەکە لە خۆرئاواوە نزیکمان دەکاتەوە لە دەوروبەری راوە و کۆتایی بە دوایین هیوای ئەندامانی داعش دەهێنێت بۆ هەڵاتن لە شارۆچکەکە یان گەیشتنی پاڵپشتی سەربازی لە بیابانەوە."

هه‌روه‌ها وتی: "لانیکەم 30 تیرۆیست لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کوژران."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500