ئاژانسی فرانس پرێس وتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان پیشبینی دەکرا دەنگ بدات هەینی (17 تشرینی دووەم) لەسەر 30 رۆژ درێژکردنەوە بۆ لێكۆڵینەویەکی نەتەوە یەکگرتوەکان لەسەر هێرشی چەکی کیمیای لە سوریا بۆ ئەوەی دەرفەت بڕەخسێنێت بۆ دانوستان دوای ئەوەی روسیا ڤیتۆی نوێکردنەوەی لێکۆڵینەوەکەی كرد.
یابان پێنجشەممە پێشنیاری بڕیارێكی پێشکەشکرد کە 30 رۆژی تر دەداتە میکانیزمی لێكۆڵینهوهی هاوبهش لەکاتێكدا ئەمریکا و روسیا کاردەکەن بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێك لەسەر داهاتووی پانێڵەکە.
روسیا پێشتر دەیەم ڤیتۆی خۆی لەسەر سوریا بەکارهێنا لە ئەنجومەنەکەدا بۆ رەتکردنەوەی ساڵێك درێژکردنەوەی بۆ کارەکانی میکانیزمی لێكۆڵینهوهی هاوبهش، کە ئەمریکا پێشنیاری کردبوو لە نوسراوێکدا و 11 دەنگی هێنا.
بڕیارێك كه لهلایهن روسیاوه داڕێژرابوو شکستی هێنا لەوەی ئهو 9 دەنگه بەدەستبهێنێت كه پێویسته بۆ پهسهندكردنی و تەنیا 4 دەنگی بهدهستهێنا.
پانێڵی هاوبهشی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ نەهێشتنی چەکی کیمیایی لەلایەن روسیا و ئەمریکاوە دامەزرا لە 2015 و ئەنجومەنەکە بە كۆی دهنگ پاڵپشتیی لێکرد و ماوەی ئهركهكهی ساڵی پار درێژکرایەوە.
تیمە شارەزاکە کاردەکات بۆ ئاشکراکردنی ئەو لایەنەی بەرپرسیارە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیای لە سوریا.
روسیا زۆر بەتوندی رەخنەی لە میکانیزمی لێكۆڵینهوهی هاوبهش گرت دوای ئهوهی لە دوایین راپۆرتیدا رژێمی سوریای تۆمەتبارکرد به هێرشی گازی سارین بۆ سەر گوندی خان شەیخونی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن، کە چەندین کوژراوی لێکەوتەوە.