هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق تەرمی فڕۆکەوانانی ئەو فڕۆکەیە دەدۆزێتەوە کە لەلایەن داعشەوە خرایەخوارەوە

هێزەکانی عێراق تەرمی دوو ئەندامی دەستەی فڕۆکەوانی فڕۆکەیەکیان دۆزییەوەتەوە کە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌ ساڵی پار خرایە خوارەوە، ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە (10 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

فڕۆکەی سیسنا 208 کارەڤان لە باکوری شارۆچکەی حەویجە خرایەخوارەوە کە قەڵایەکی پێشوی داعش بوو کە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە هەفتەی رابردوو گیرایەوە.

هێزی ئاسمانی عێراق رایگەیاند: "تەرمی دوو کەسی دەستەی فڕۆکەوانیه‌كه‌یان دۆزیوەتەوە کە لە تێکشکانی سیسنا کەرەڤانەکەیاندا کوژرابوون لە حەویجە لە ئازاری 2016."

هێزەکە راشیگەیاند: "جیهادیەکان تەرمی عەمید عەلی عەبودی و رائید محەمەد شیخلییان شاردبۆوە." ئاماژەشی دا بەوەی گەڕان بەردەوامه‌ بۆ دۆزینەوەی سێیەم تەرمی ئەندامی دەستەی فڕۆکەوانیەکە، عەقید محەمەد عەبدولکەسار.

داعش رایگەیاند موشەکی دژە فڕۆکەی بەکارهێناوە بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە کە لەکاتی بۆردومانکردنی حەویجەدا بووە لە 16 ئازاری 2016.

داعش گرتەیه‌كی فیدیۆیی بڵاوکردەوە کە ئاهەنگی شەڕکەرانی پیشاندەدات لەدەوری فڕۆکە تێکشکاوەکە و پاشماوەی دەستەی فڕۆکەوانیەکە.

لە کاتی شەڕدا سیسنای 208 دەتوانرێت بۆ هاویشتنی موشەکی هێڵفایەر لە رێگەی لەیزەوەرە بەکاربێت.

هێزەکانی عێراق پێنجشەممە هێرشیانکردە سەر حەویجە و دوایین ناوه‌ندی پڕ دانیشتوانیان گرتەوە کە له‌ژێرده‌ستی داعشدا مابوو، جگە لە ناوچەیەکی فراوانی دۆڵی فوڕات لە تەنیشت سنوری سوریا.

لەگەڵ ئەوەشدا شەڕ هێشتا بەردەوامە لە دەوروبەری شارۆچکەکە کە هێزە سەربازیەکان هەوڵدەدەن نزیکەی 60 گوند بگرنەوە کە هێشتا لەژێردەستی توندڕەواندان تا ده‌گاته‌ هێڵەکانی هێزه‌ کوردیه‌كان لە باکور و رۆژهەڵاتەوە.

ئەفسەرێكی کورد بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت هێزە کوردیه‌كان سێشەممە کەوتنەبەر هێرشێك لە نزیك شارۆچکەی دوبز، باکوری رۆژهەڵاتی ناوەندی پارێزگای کەرکوك.

ئەفسەرەکە وتی: "هەندێك جیهادی بەپێ هاتن، به‌ ئاڵای سپییه‌وه‌ و دواتر هێرشیانکردەسەر شەڕکەرانمان و یەکێکیان کوشت."

وتیشی شەڕکەرانی پێشمەرگەی کوردی وەڵامیان دانەوە و هەشت شەڕکەری داعشیان کوشت و سیانیشیان گرت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500